من کێم ؟
ناوم دانایه‌و کوڕی غه‌نی ڕه‌شه‌ی خاتوونی
نانه‌وام و دایکم خاتوو سه‌عاده‌تی مه‌جید سوڵتانه‌و ئه‌ستێره‌ی به‌ختم نه‌هه‌نگه‌و
له وڵاتی کوردان له شاری سلێمانی چاوم به دنیای ژیان و هونه‌ر هه‌ڵهێناوه.
هه‌ر له منداڵیه‌وه خولیای هونه‌ری مۆسیقا‌و
گۆرانی بووم و یه‌که‌م مامۆستاشم که هه‌رگیز له بیری ناکه‌م مامۆستا عوسمان موحه‌مه‌د
ئه‌مینه که هه‌ر ئه‌و فێری یه‌که‌م هه‌نگاوی هونه‌ری کردم له قوتابخانه‌ی بێکه‌س
ی سه‌ره‌تایی کوڕان، منیش هه‌ر له‌و ساته‌وه ده‌روێش ئاسا توانیم به‌رده‌وامی به‌و
عیشقه بده‌م.
چه‌ندین جار دایکم بۆی گێڕاومه‌ته‌وه ده‌نگه
به‌سۆزه‌که‌ی هونه‌رمه‌ندی مه‌زن حه‌سه‌ن زیره‌ک له ڕادیۆی کوردی کرمانشانه‌وه
باشترین ئارام به‌خش بووه بۆ منێک که هێشتا ته‌مه‌نم له چل شه‌و تێنه‌په‌ڕیوه.
سه‌رتان نه‌یه‌شێنم من و گۆرانیی هاوڕێم به
جه‌سته‌و به ڕۆح تێکه‌ڵ به یه‌ک بووین و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و سه‌رماو گه‌رما،
بوون و نه‌بوونیه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی ته‌مه‌ن کۆڵی پێ نه‌داین بگره بێ دابڕان عاشق
ئاسا ده‌ست له‌ملانی یه‌ک بووین و پێکه‌وه به‌رده‌وام ڕێگاکانمان بڕی و له‌ساڵی
1986 یه‌که‌م به‌رهه‌مم به ناوی نیاز‌و دوا به‌دوای ئه‌و ساڵی 1987 به گۆرانی
دیاری ئه‌مجاره‌و جۆشی ئه‌وین و پاشانیش
کاسێتێک که حه‌وت گۆرانی له ئامێز گرتبوو تۆمار کردوو بڵاو بۆوه.
دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی خه‌ڵکی کوردستان
و له به‌هاری ساڵی 1991 گۆرانی زامی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌ربازی شۆڕش و ئه‌ی پێشمه‌رگه‌و
چه‌ندین گۆرانی و سروودی شۆڕشگێڕیم به‌رهه‌م هێناو له‌هه‌مان کاتدا هه‌ستام به
گێڕانی چه‌ندین ئاهه‌نگ له به‌شی زۆری شار‌و شارۆچکه‌کانی باشووری کوردستان.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1992 ه‌وه چه‌ندین
گۆرانیم به‌رهه‌م هێنا به ناوه‌کانی گه‌ردوو گوڵی به‌یان بوو، پرسیار، بۆ ئه‌وین،
ئاهه‌نگی ڕۆح، بێکه‌سی، قیبله‌ی ڕاز، گوڵ مریه‌م.
له ساڵی 1994 به هاوکاری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی
هاوڕێم هه‌ستاین به دروست کردنی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کورد بۆ زیاتر په‌ره
پێدانی هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی ڕه‌سه‌نی کوردی که خۆشبه‌ختانه هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه
هه‌تا ئه‌مڕۆ توانیویه‌تی خزمه‌تێکی به‌رچاو به هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقای کوردی
بگه‌یه‌نێت و بتوانێت ده‌رفه‌ت بۆ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی تری میلله‌ته‌که‌مان
بڕه‌خسێنێت و له ڕێگه‌ی ئه‌و تیپه‌وه ئاشنا ببن به دونیای هونه‌ری گۆرانی و
مۆسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی.
له ساڵی 1995 ه‌وه وڵاتی دایک م به‌جێ هێشت
و له وڵاتی ئه‌ڵمانیادا نیشته‌جێ بووم، له گه‌ڵ هه‌موو سه‌ختیه‌کانی ژیانی غه‌ریبیدا
توانیومه که‌م تا زۆر به‌شداری بکه‌م له‌هه‌موو ئه‌و بۆنه‌و جه‌ژنه نه‌ته‌وایه‌تیانه‌ی
گه‌له‌که‌م له هه‌نده‌ران.
له ساڵی 2002 دا به‌رهه‌مێکم به ناوی خاچ
به‌رهه‌م هێنا، دوای ئه‌وه بڕیارم دا وه‌کو چاودێر‌و گوێگرێکی باشی هونه‌ری گۆرانی
کوردی ئه‌مجاره‌یان به‌شێوه‌یه‌کی تر خزمه‌ت به هونه‌ری میلله‌ته‌که‌م بکه‌م، سه‌ره‌نجام
له ساڵی 2009 دا له توێی سه‌ردانێکم دا بۆ وڵات
توانیم دوو گۆرانی له ژێر ناوی سلێمانی و جیاوازی دا تۆمار بکه‌م و کلیپی
جوانیان به به‌ردا بکه‌م.
هه‌تا ته‌مه‌ن ڕێگا بدات به نیازم له ڕێگه‌ی
هونه‌ره‌که‌مه‌وه خزمه‌تێکی بچووکیش بێت پێشکه‌ش به ئێوه‌و نیشتمانه‌که‌م بکه‌م
.
|